٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٢٩
مەرجەکانی تێلاڤیڤ بۆ ئاگربڕ لە لوبنان

مێدیا ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان لە مەرجە سەیروسەمەرەکانی تێلاڤیڤ بۆ ئاگربڕ لە لوبنان هەواڵ دەدەن؛ مەرجگەلێک کە بڕیارە لە سەفەری ئەمڕۆی نێردەی ئەمریکا لە لوبنان ، بەرپرسانی لوبنانی لێی ئاگادار بکرێنەوە.

  ماڵپەڕی ئەمریکی ئاکسیۆس لە زمانی بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو بەڵگەیەکی لەسەر مەرجەکانی بۆ ئاگربڕ لە لوبنان پێشکەش کردووە.

میدیا ئیسرائیلییەکانیش ئەو هەواڵەیان پشت ڕاست کردووەتەوە و ڕایانگەیاند کە بە گوێرەی ئەو بەڵگە ئاوارەکانی دوولایەنەکە ئەبێ ئیزنی گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان هەبێت.

هەروەها ئیسرائیلییەکان داوای دەستەبەر کردنی ئەوەیان کردووە کە دڵنیا ببنەوە کە حزبوڵڵا هێزەکانی خۆی لە داهاتوودا تەیار نەکاتەوە. هەروەها سەیرتر لە ئەوە ئازادی گەشتی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە هەرێمی ئاسمانی لوبنان داواکرییەکی دیکەی ئیسرائیلە.

342/